هەواڵگری ئیسرائیل زانیاری ئاشکرا دەکات



ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرای دەکات، کە بەپێی زانیارییەکانی هەواڵگری ئیسرائیل وەڵامدانەوەی ئێران دوادەکەوێت.

ئەمڕۆ شەممە، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری پێنج بەرپرسی ئیسرائیلییەوە ڕایگەیاندووە، کە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن کە حزبوڵڵا و ئێران ئاستی ئاگادارکردنەوەی یەکەکانی مووشەکییان دابەزاندووە.

ئەو بەرپرسانە بۆ ڕۆژنامە ئەمریکییەکە ڕوونیان کردەوە، کە ئیسرائیل پێی وایە وەڵامدانەوەی ئێران ڕەنگە لە کاتێکی نادیاردا ڕووبدات، چونکە لەو کاتەی کە دیاریکراوە دواکەوتووە.

بەرپرسان هۆشدارییان دا کە هەڵسەنگاندنەکانیان دەتوانێت بە خێرایی بگۆڕێت لەگەڵ خێرابوونی ڕووداوەکان، زۆرجاریش ئەو زانیارییانەی کە دەزگا هەواڵگرییەکان دەستییان دەکەوێت، گۆڕانی بەسەردا دێت.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژنامەکە بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمریکی و ئێرانی و ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ڕەنگە ئێران وەڵامی چاوەڕوانکراوی خۆی بۆ ئیسرائیل دوابخات، بە ئامانجی پێدانی کاتێکی زیاتر بە ناوبژیوانەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە.

“دوو مووشەک ڕێککەوتنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایان لە عێراق ڕاگرت”
پێت “دوو مووشەک ڕێککەوتنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایان لە عێراق ڕاگرت”
ئاسایشی هەولێر: هەرکەس و لایەنێک لە هەڵبژاردندا چەک ببەخشێتەوە دەدرێتە دادگا
دوات ئاسایشی هەولێر: هەرکەس و لایەنێک لە هەڵبژاردندا چەک ببەخشێتەوە دەدرێتە دادگا
پەیوەندیدار