پشتیوان سادق: هەولێرهی پارتییە



بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای هەولێر دەڵێت: ئەوانەی دەیانگوت هەولێر وەردەگرێنەوە، بە حەیاتی چاویان پێناكەوێت,بابچن لە مەریخ وەریبگرنەوە

پشتیوان سادق، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی لە مەراسیمی یادی دامەزراندنی حزبەكەی لە هەولێر رایگەیاند، ئەوانەى دەیانوت هەولێر وەردەگرینەوە بەحەیاتى چاویان پێی ناکەوێ مەگەر بچن لە مەریخ وەریبگرنەوە، با كه‌س خۆی ماندونه‌كات هه‌ولێر هه‌ر هی پارتییه.

وتیشی: پارتی دیموکراتی کوردستان بناغەی سەرەکیی دامەزراندنی قەوارەی هەرێمی کوردستانە و ئەوەش وایکردووە وەکو “دەوڵەتێک سەیری هەرێمی کوردستان بکرێت، نەوەک وەک هەرێمێک.”

بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی ئاماژەی بەوەشکرد:”ئەوان وەک پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ خەڵکی خۆمان دەبین، کەموکوڕییەکان چارەسەر دەکەین و دەستکەوتەکان گەورەتر دەکەین.”

ئاسایشی هەولێر: هەرکەس و لایەنێک لە هەڵبژاردندا چەک ببەخشێتەوە دەدرێتە دادگا
پێت ئاسایشی هەولێر: هەرکەس و لایەنێک لە هەڵبژاردندا چەک ببەخشێتەوە دەدرێتە دادگا
دەرگای دووەمی پارکی هەواری شارکرایەوە
دوات دەرگای دووەمی پارکی هەواری شارکرایەوە
پەیوەنیدر