شارەوانی سلێمانی دەڵێت، بە مەبەستی کەم کردنەوەی لۆد و قەرەبالغی لە پارکی هەواری شار دەرگای دووەمی پارکی هەواری شار کراوەیە و هاووڵاتییان دەتوانن هاتووچۆی پێدا بکەن.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتییان و گەشتیاران دەکاتەوە کە بە مەبەستی کەم کردنەوەی لۆد و قەرەبالغی لە پارکی هەواری شار دەرگای دووەمی پارکی هەواری شار کراوەیە بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و گەشتیاران.
شارەوانی سلێمانی دەشڵێت:” هاووڵاتییان دەتوانن دەرگای دووەم بەکاربهێنن لە هاتنە ژوورەوە و چونەدەرەوی پارکەکە”.