بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێر پەیامێک ئاڕاستەی خوێندکاران دەکات و دەڵێت” تا ده‌توانن خۆتان ئارام بکه‌نه‌وه‌و دووربن له ترس و دڵه‌ڕاوکێ”
دەقی پەیامی بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێر لەسەر خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی:
سبه‌ینێ تاقیکردنه‌وه گشتییه‌کانی قۆناغی (١٢) خولی دووه‌م ده‌ست پێده‌کات…
خوێندکارانی ئازیز
له ئێستاوه هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین، به ئومێده‌ی ئه‌وه‌ین له خولی دووه‌مدا ئێوه‌ش به نمره‌ی دڵخوازی خۆتان بگه‌ن…
بێگومان ئێستا له کۆششکردن بوونه‌ته‌وه‌و خۆتان ئاماده کردووه، ئه‌وه‌ی له سه‌رتانه ئه‌وه‌یه:
– تا ده‌توانن خۆتان ئارام بکه‌نه‌وه‌و دووربن له ترس و دڵه‌ڕاوکێ…
– خۆت له هه‌موو ئه‌و شتانه بپارێزه که ته‌رکیزت ده‌بات و مێشکت په‌رت ده‌کات.
– به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خۆت له‌ئامێره ئه‌لیکترۆنییه‌کان و مۆبایل و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان نزیک مه‌خه‌ره‌وه..
– جگه له خۆت و کۆششکردنهکانت، بیر له هیچ که‌س و رێگه‌و شێوازێک مه‌که‌ره‌وه بۆ وه‌ڵامه‌کانت و بیر له په‌نابردن بۆ رێگا رێ پێنه‌دراوه‌کان مه‌که‌ره‌وه، که زیانت پێده‌گه‌یه‌نن، ته‌نها بیرت بێت که تۆ ده‌توانی پشت به خوا‌و خۆت ببه‌ستی و متمانه‌ت به کۆشش و هه‌وڵه‌کانی خۆت و که‌سوکارو مامۆستا به‌ڕێزه‌کانت هه‌بێت.
– ئه‌گه‌ر شوێن و ناوه‌که‌ت نه‌دۆزیوه‌ته‌وه زوو بکه‌و بیدۆزه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شڵه‌ژانت تووش نه‌بێت.
– جگه له‌و پێداویستییانه‌ی که بۆ تاقیکردنه‌وه پێویسته هیچ شتێکی دیکه له‌گه‌ڵ خۆت مه‌هێنه بۆ هۆڵه‌کان.
– مۆبایل و هیچ ئامێرێکی دیکه له‌گه‌ڵ خۆت مه‌هێنه.
– سبه‌ینێ و رۆژه‌کانی دیکه پێش واده‌ی تاقیکردنه‌وه‌کان ئاماده به، بیرت بێت کاتژمێر(٧:٣٠) تایکردنهوهیه.
– تاقیکردنه‌وه‌کانت رۆژ نا ڕۆژێکه و باش خۆت ئاماده بکه و خشته‌ی تاقیکردنه‌وه‌کانت با له لا بێت..
وه‌ک پهروهردهکهشت هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کانمان به پێی رێنماییه‌کان ته‌واو کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کانت به باشی و به ئارامی به‌ڕێوه بچێت، ئه‌وه‌ی پێویست بێت بۆ ئه‌م پڕۆسه‌یه په‌روه‌رده‌و به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ری هۆڵه‌کان ئاماده‌یان کردووه، بۆیه ته‌نها ئارامبه..