عێراق لە بری پارە لیژنەیەک دەنێرێتە هەرێم



لیژنەیەکی 15 کەسی بۆ وردبینی لیستی مووچە دێنەوە هەرێمی کوردستان.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق لە ی ئابی 2024 بەفەرمانی دیوانی ژمارە 21787، لیژنەیەکی 15 کەسی پێکهێناوە بۆ ئەوەی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو لیژنە 15 کەسییە، وردبینی لە لیستی مووچە، خەرج و داهاتی هەرێمی کوردستاندا دەکات.

نزیکەی مانگێکە هەرێم لیستی مووچەی ڕەوانەی بەغدا کردووە بەڵام هێشتا بەغدا ڕەزامەندی لەسەر ناردنی پارە دەرنەبڕیوە، نزیکەی 40 ڕۆژ دەبێت فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و تاوەکو ئێستا بە فەرمی کاتی ناردنی مووچەی مانگی حەوت دیارنییە.

 

بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێر پەیامێک ئاڕاستەی خوێندکاران دەکات
پێت بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێر پەیامێک ئاڕاستەی خوێندکاران دەکات
جارێکیتر نرخی بەنزین گران بوو
دوات جارێکیتر نرخی بەنزین گران بوو
پەیوەنیدر