وەزارەتی دارای عێڕاق جیاوازی خانەنشینی بۆ سەدان خانەنشین خەرجکرد.
وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا ڕایگەیاند، “وەزارەت بڕی جیاوازی خانەنشینی بۆ 833 خانەنشین بۆ نیوەی یەکەمی مانگی ئابی ئەمساڵ ڕاگەیاند”.
ئەمە لەکاتێکدایە هێشتا لە هەرێم مووچەی مانگی تەمووز دابەشنەکراوە، و هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانیش کە بڕیاربوو بکرێت نەکراوە، بەغدا داوای سندوقی خانەنشینی لە هەرێم دەکات بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم، و لە هەرێمیش سندوقی خانەنشینی نییە، ئەمە لەکاتێکدایە مانگانە بڕێک لە مووچەی مووچەخۆران دەبڕدرێت بە بیانوی سندوقی خانەنشینییەوە.