ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی شەپۆلە گەرماکەیە کە عێراق و هەرێم دەگرێتەوە



پسپۆڕانی کەشناسی دووپاتی دەکەنەوە کە ئەمڕۆ هەینی عێراق چووەتە ناو “ڕێڕەوی گەرما” وە کە تا 24ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، واتە نزیکەی 10 ڕۆژ، و زۆرێک لە پاریزگاکانی ناوەڕاست و باشوور پلەکانی گەرما دەگەنە سەروو 50پلە.

بپێی پێشبینییەکان ئەم شەپۆلی گەرمایە کاریگەری زۆر دەکاتە سەر کەش و هەوا و وادەکات چەند کاتژمێرێک هاووڵاتیانی عێراق خۆیان لە بەرەوتن بەتیشکی خۆر بەدوور بگرن، چونکە ئاستی شێداری زۆر بەرزدەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکان 6 پارێزگای باشوور نیوەی خاڵی کوڵان تۆمار دەکەن، بەمشێوەیە:

دهۆک 41

سلێمانی 42

هەولێر 44

موسڵ46

کەرکوک 47

تکریت47

ئەنبار 47

دیالە 48

بەغداد 49

واست49

بابل49

کەربەلا 49

نەجەف 50

میسان 50

ناسریە 50

دیوانیە 50

سەماوە 50

بەسرە 50

هاوات پسپۆڕان ئامۆژگاری هاووڵاتیان و سەردانکەرانی “ئەربەعینی”یان کرد کە پابەندبن بە دوورکەوتنەوە لە تیشکی خۆری ڕاستەوخۆ لە کاتژمێر یازدەی بەیانییەوە تا کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ، و خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو و شلەمەنی و فێنککردنەوەی دەم و چاو و لەش.

مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
پێت مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەكتەبی سیاسی پارتی: هەوڵی زۆرمان داوە و زۆرترین نەرمیشمان لە پێناو یەكڕیزیدا نواندوە
دوات مەكتەبی سیاسی پارتی: هەوڵی زۆرمان داوە و زۆرترین نەرمیشمان لە پێناو یەكڕیزیدا نواندوە
پەیوەنیدر