نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، ڕووداوێكی هاتووچۆ لەناو شاری رانیە ڕوویدا بووە مایەی برینداربوونی 11 كەس كە نۆیان خوێندكارن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ڕاپەڕینەوە بڵاوكرایەوە “نیوەڕۆی ئەمڕۆ كاتژمێر12:30 خولەك ڕووداوێكی هاتووچۆ لە سێ ڕیانی سەربازی لە جۆری پێكدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا هایلۆكس و پاسێكی گواستنەوەی خوێندكاران ڕوویدا”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”لە رووداوەكەدا 11 كەس برینداربوون كە نۆیان خوێندكاری زانكۆ بوون و ئەوانی دیكەش شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەكە بوون”.