هاتووچۆی ماتۆڕی دوو تایە قەدەغە دەکرێت



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە هاتووچۆکردنی ماتۆری دووتایە لە ڕۆژانی هەینی بۆ ناوچە گەشتییارییەکان قەدەغە دەکات.

لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند، بۆ بەرژەوندی گشتی هاووڵاتیان و گەشتیاران بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئاگاداری بەکارهێنەرانی ماتۆڕسکێلی دووتایە دەکاتەوە لە ڕۆژانی ” هەینی” چونە ناوەوە ماتۆڕسکێل بۆ ناوچەگەشتیاریەکانی ” بیارە ” قەدەغە دەکات.

ئاماژە بەوەشدەکات،  بەهۆی خراپ بەکارهێنانی ئەم ئامێرە لە سنوری ( بیارە و هەورامان ) لەلایەن هەندێک لە گەنجانەوە گلەیی و گازندەی زۆرێک لە هاوڵاتیانەوە بڕیاری قەدەغە کردنی هاتووچۆی ئەو ماتۆرانە دەرچووە.

جەختیشدەکاتەوە، سەرپێچیکاران لەلایــەن مەفرەزە هـاوبەشەکانی ( هاتووچۆ و ئاسایش و پۆلیس) ەوە توشـی ســـزاو لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە.

شارەوانی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە
پێت شارەوانی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە
دەوامی ناوەندەکانی خوێندن گۆرانکارییان بەسەردا هات
دوات دەوامی ناوەندەکانی خوێندن گۆرانکارییان بەسەردا هات
پەیوەندیدار