عێراق و تورکیا یاداشتی سەربازی و ئەمنی واژۆ دەکەن



وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیری دەرەوەی تورکیا یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئەمنی نێوانیان واژۆکرد و دەڵێن”ئەم یاداشتە گرنگییەکی مێژووی هەیە”.

ئێوارەی ئەمرۆ پێنج شەممە 158ی ئاب، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا هەردوو وەزیرانی درەوەی تورکیا و عێراق لە ئەنقەرە رایانگەیاند، یاداشتی لیکتێگەیشتنی ئەمنی و سەربازییان واژۆکردووە کە گرنگییەکی مێژووی هەیە.

لە کۆنفرانسەکەدا فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، باسمان لە بوونى پەکەکە لە قەندیل و شنگال کردووە و رێگە نادەین لە خاکى عێراقەوە مەترسی بۆ سەر خاکى تورکیا دروستبکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، بوونى پەکەکە لە دەرەوەى یاسا و دەستوردایە بۆیە لەو بوارەدا عێراق وەکو رێکخراوێکى قەدەغەکراو و نایاسایی ناوزەندی دەکات.

وتیشی، بنکەى باشیک دەمێنێتەوە لە عێراق و دەکرێتە بنکەیەکى راهێنان، چیتر عێراق ڕیگە نادات لەناو خاکەکەیەوە هێرش بکرێتە سەر دراوسێکانی.

لای خۆیەوە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، واژووکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لە بواری هاریکاری سەربازی و ئەمنی و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لە نێوان تورکیا وعێراق گرنگی مێژووی هەیە.

دەوامی ناوەندەکانی خوێندن گۆرانکارییان بەسەردا هات
پێت دەوامی ناوەندەکانی خوێندن گۆرانکارییان بەسەردا هات
یەکەم وڵاتی ئەوروپی ڕێکاری توند دەگرێتە بەر
دوات یەکەم وڵاتی ئەوروپی ڕێکاری توند دەگرێتە بەر
پەیوەندیدار