ئاگادارییەک بۆ بەشداربووانی هێڵەکانی ئینتەرنێت



بۆ ئەوەی هێڵی ئینتەرنێتەکەتان بەردەوامبێت و نەبڕدرێت، پێویستە بەپەلە و لە کەمترین ماوەدا بەڵگەنامەی فەرمی پێشکەش بکرێت.

 

پاش ئەوەی کۆمپانیاکانی پەیوەندی و گەیاندن لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاگادارکرانەوە، کە دەبێت هەر بەشداربوویەکی هێڵەکانی ئینتەرنێت بەڵگەنامەی فەرمیی کەسی پیشکەش بکات، لە ئێستادا، کۆمپانیاکانی ئەم بوارە داوای پیشکەشکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکانی وەک(ناسنامە یان کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری یان کۆدی ئاسایش) دەکەن بۆ بەردەوامی و مانەوەی هێڵەکانیان.

هەر کەس و بەشداربوویەک، ئەو بەڵگە نامانەی داواکرون پێشکەشی کۆمپانیای دابینکەری هێڵی ئینتەرنێتی نەکردبێت لە کاتی بەشداریکردندا، ئەوا لەماوەیەکی نزیکدا هێڵەکەی دەبڕدرێت، بۆیە پێویستە بە زووترین کات ئەو بەڵگەنامانە پێشکەش بە کۆمپانیای هێڵی ئینتەرنێت بکرێت.

ئەگەر کەسەکە بیانی بوو ئەوا پێویستە پاسپۆرت و نشینگە پێشکەش بکات وەک بەڵگەنامەی فەرمی.

 

لە ئێستاشدا کۆمپانیای iQ دەستی کردووە بە پەیوەندیکردن بە بەشداربووانی بۆ وەرگرتنی بەڵگەنامەکان لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکەیانەوە

ئۆکراین لە کورسک،  ڕووسیاش لە دۆنێتسک پێشڕەوی دەکەن
پێت ئۆکراین لە کورسک، ڕووسیاش لە دۆنێتسک پێشڕەوی دەکەن
پارێزگاری کەرکووک دوو هەفتە مۆڵەت دەداتە شارەوانی بۆ پاککردنەوەی شارەکە
دوات پارێزگاری کەرکووک دوو هەفتە مۆڵەت دەداتە شارەوانی بۆ پاککردنەوەی شارەکە
پەیوەندیدار