تەندروستی سلێمانی نیشانەکان و هۆکاری تووشبوون بە “ئاوڵەی مەیمون”ی بڵاوکردەوە



ماوەیەکە سەرلەنوێ ئاوڵەی مەیمون لە چەند وڵاتێک بڵاوبووەتەوە و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش دەڵێت، بە بەراورد لەگەڵ پار، نەخۆشییەکە بە ڕێژەی 160٪ زیادیکردووە هەر بۆیە باری لە ناکاوی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆش بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆکار و نیشانەکانی ئاوڵەی مەیمونی بڵاوکردەوە کە بە (ئیمبۆكس) ناسراوە و ئەمەش دەقەکەیەتی:

ئەم نەخۆشیە ڤایرۆسیە بەهۆی ڤایرۆسێكەوە دروست دەبێت و نیشانە باوەكانی بریتین لە هەوكردنی بەئازاری پێست و نیشانەكانی بەردەوام دەبێت لە دوو هەفتە بۆ چوار هەفتە و تا و سەرئێشە و ئازاری جومگەكان و پشت ئێشەی لەگەڵدا دەبێت.

ئاوڵەی مەیمون لەمرۆڤێكەوە بۆ یەكێكی تر دەگوازرێتەوە لەڕێگەی تێكەڵاوبوونی جەستەیی كەسی تووشبوو یاخود دەستلێدان لەكەلوپەلی پیسبوو بەو ڤایرۆسە یان دەستلێدان لە ئاژەڵی تووشبوو.

 

هۆكارەكانی گواستنەوەی ئاوڵەی مەیمون:

– تێكەڵاوبوونی كەسانی تووشبوو لە ڕێگەی دەستلێدان و كاری سێكسی.

– دەستلێدان لە پێستی كەستی تووشبوو و ماچكردنی.

– دەستلێدان لە دەموچاو لەكاتی قسەكردن یاخود هەناسەدان.

– دەستلێدان لە كەلوپەلی تووشبوو بە ڤایرۆسەكە.

– دەستلێدان لەئاژەڵی تووشبوو لەڕێگەی ڕاوكردن و كەوڵكردن و بەكارهێنانی گۆشتەكەی.

ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون بۆ یەكەمجار لەساڵی 1958 لە دانیمارك دۆزرایەوە لەنێو ئەو مەیمونانەی بۆ مەبەستی تاقیكردنەوەی پزیشكی بەكاردەهێنران، لەساڵی 1970 بۆ یەكەمجار تووشبوونی مرۆڤ بەو ڤایرۆسە لەوڵاتی كۆنگۆ لە ئەفریقا تۆماركرا.

 

نیشانەكانی ئاوڵەی مەیمون:

ئەم نەخۆشیە نیشانەكانی لە هەفتەیەكدا دەردەكەوێت تاوەكو چوار هەفتە دەخایەنێت و لای هەندێك كەس كە بەرگرییان لاوازە ماوەكەی درێژتر دەبێت.

– هەوكردنی پێست و هەوكردنی قوڕگ.

– تالێهاتن و سەرئێشە و بێهێزی.

– ئازاری ماسولكە و ئازاری پشت.

– ئاوسانی گرێ لیمفاوییەكان.

ئاوڵەی مەیمون لەشێوەی هەوكردنی پێست دەردەكەوێت و شوێنە تووشبووەكە پڕدەبێت لە شلەمەنی و دەبێتە هۆی خورانی زۆر و بەئازار، لەكاتی چاكبوونەوە پێستەكە ووشك دەبێتەوە و هەڵدەوەرێت و زۆرینەی تووشبووان لەماوەی 2 بۆ 4 هەفتە چاك دەبنەوە.

 

* ڕێنمایی بۆ كەسی تووشبوو بە ئاوڵەی مەیمون:

* ئاگاداركردنەوەی هەر كەسێك بەم دواییە تێكەڵاویت كردوە.

* دووركەوتنەوە لەئەنجامدانی كاری سێكسی.

* مانەوە لەماڵەوە تائەو كاتەی پێستی تووشبوو نامێنێت و چینێك پێستی نوێ دروست دەبێت.

* داپۆشینی شوێنە تووشبووەكان و بەكارهێنانی دەمامك كاتێك لەگەڵ خەڵكی تر دەبیت.

* شووشتنی دەستەكان بە ئاو و سابون و مەوادی پاكژكەرەوە بەتایبەت لە پێش و دوای دەستلێدان لە شوێنی تووشبوو.

* دەست لێنەدان و برینداركردنی شوێنی تووشبوو و ئەوە دەبێتە هۆی خاوكردنەوەی چاكبوونەوە و گواستنەوەی بۆ شوێنی تری جەستە.

 

ساڵی 2022 ئاوڵەی مەیمون بەشێوەیەكی كتوپڕ لەسەرتاسەری ئەوروپا و هەردوو كیشوەری ئەمریكای باكور و باشور بڵاوبوەوە و لە 110 وڵاتدا تووشبوونی 87 هەزار كەس و 112 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركران، لەئێستادا ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاوڵەی مەیمونی وەك بارێكی لەناكاوی تەندروستی جیهانی ڕاگەیاند و ئامادەكاریی دەكات بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

پارێزگاری کەرکووک دوو هەفتە مۆڵەت دەداتە شارەوانی بۆ پاککردنەوەی شارەکە
پێت پارێزگاری کەرکووک دوو هەفتە مۆڵەت دەداتە شارەوانی بۆ پاککردنەوەی شارەکە
فوئاد حسێن ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ فیدان ئاشکرا دەکات
دوات فوئاد حسێن ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ فیدان ئاشکرا دەکات
پەیوەندیدار