دوو کەشتی بارهەڵگر بە زیاتر لە 81 تۆن برنجی بەشەخۆراکەوە گەیشتن



وەزارەتی بازرگانی عێراق گەیشتنی دوو کەشتی بارهەڵگری ڕاگەیاند کە زیاتر لە 81 تۆن برنجی بەشەخۆراکی مانگانەیان هەڵگرتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، دوو کەشتی بارهەڵگر کە81.539  تۆن برنجی تایلەندییان هەڵگرتبوو، گەیشتنە سنوورە ئاوییە نێودەوڵەتییەکانی نزیک ئومقەسری سەر بە پارێزگەی بەسڕە.

ڕوونیشکردەوە کە تیمەکانی تاقیگەی ئومقەسر و کوالێتی کۆنترۆڵ چوونەتە سەر کەشتییەکان بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی سەرەتایی و پاشان وەرگرتنی نمونەی برنجەکە بۆ ئەوەی بۆ تاقیگەکانی ناوەندی ڕەوانە بکرێن.

وەزارەتی بازرگانی ڕاشیگەیاند، دوای دڵنیابوونەوە لە کوالێتی برنجەکە، دەگوازرێتەوە بۆ لقەکانی سەر بە کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی ماددە خۆراکییەکان بۆ ئەوەی دوای دابەشکردنیان بەسەر بریکارەکاندا، بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش بکرێت.

 

بافڵ تاڵەبانی: وەکو پێویست سوود لە کەرتی وزە وەرنەگیراوە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان
پێت بافڵ تاڵەبانی: وەکو پێویست سوود لە کەرتی وزە وەرنەگیراوە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان
داوای دەستبەسەرداگرتنی موڵکێکی خێزانی سەدام حسێن دەکرێت
دوات داوای دەستبەسەرداگرتنی موڵکێکی خێزانی سەدام حسێن دەکرێت
پەیوەندیدار