داوای دەستبەسەرداگرتنی موڵکێکی خێزانی سەدام حسێن دەکرێت



داوا لە وەزارەتی داریی عێراق دەکرێت دەست بەسەر موڵکێکدا بگرێت کە خاوەندارێتی چەند پشکێکی بۆ حەلای کچی سەدام و جەمال مستەفا تکریتی دەگەڕێتەوە.

ئەیمەدن داود، جێگری سەرۆکی سندوقی وەرگرتنەوەی سامانەکانی عێراق ڕایگەیاند، خێزانی سەدام حسێن، سەرۆکی ڕژێمی پێشووی بەعس چەند موڵکیکیان هەیە و داوای لە وەزارەتی دارایی کرد دەستیان بەسەردا بگرێت.

ڕوونیشیکردەوە، خێزانی سەدام چەند پشکێکیان لە موڵکێکدا هەیە کە ڕووبەرەکەی 92 دۆنمە و بە ناوی “ئولفەت و میسک”ی کچانی حەلا سەدام حسێن و جەمال مستەفا تکریتییەوە تۆمارکراون.

ئەیمەن داود ڕاشیگەیاند، بە پێی ماددەی 1ی یاسای دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکی پایەکانی ڕژێمی پێشوو دەبێت دەستیان بەسەردا بگیرێت و بە مەبەستی دەستبەسەرداگرتنیشی، پەیوەندییان بە وەزارەتی دارایی عێراقەوە کردووە.

دوو کەشتی بارهەڵگر بە زیاتر لە 81 تۆن برنجی بەشەخۆراکەوە گەیشتن
پێت دوو کەشتی بارهەڵگر بە زیاتر لە 81 تۆن برنجی بەشەخۆراکەوە گەیشتن
عەلی حسێن: سلێمانی شاری بارزانی پەروەرانە
دوات عەلی حسێن: سلێمانی شاری بارزانی پەروەرانە
پەیوەندیدار