سووپای ئەمریكا لە سووریا بۆردوومانكرا



 

بەیانی ئەمڕۆ سووپای ئەمریكا لە باكووری سووریا مووشەكباران كرا.

فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی سووپای ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە كاتژمێر 9:00 بە دوو مووشەك هێزەكانی هاوپەیمانان لە باكووری سووریا بۆردوومانكرا.

ڕاشیگەیاند، هێرشەكە هیچ زیانێكی ماددی و گیانیی بەدواوە نەبووە.

ڕوونیشیكردەوە، هێزەكانی سووریای دیموكرات هەسەدە سەردانی ناوچەكەیان كردووە و مووشەكێكی دیكەیان دۆزیوەتەوە كە نەتەقێنراوەتەوە.

ماوە ماوە هێزەكانی هاوپەیمانان لە ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا لەلایەن گرووپە چەكدارە شیعەكانی سەر بە ئێرانەوە دەكرێنە ئامانج.

لە بەرامبەریشدا سووپای ئەمریكا و سووپای ئیسرائیل بەردەوام مۆڵگەی گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران لە سەرانسەری سووریادا بە ئامانج دەگرن.

67 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانییان كردووە
پێت 67 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانییان كردووە
قۆناغی یەكەمی دووسایدی دووكان – چوارقوڕنە لە تەواوبووندایە
دوات قۆناغی یەكەمی دووسایدی دووكان – چوارقوڕنە لە تەواوبووندایە
پەیوەنیدر