سێ‌ ئۆتۆمبێل بەیەكیاندا دا و 7 كەس برینداربوون



 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ڕاپەڕین بڵاوی کردەوە، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا، لەسەر ڕێگای ڕانیە – سەرکەپکان، 7 کەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر رێگای گشتیی رانیە – سەرکەپکان ڕووداوێکی هاتووچۆ لەجۆری پێکدادان لەنێوان سێ‌ ئۆتۆمبێل ڕوویدا.

ئاشكراشی كردووە، بەهۆی ڕووداوەكەوە 7 كەس بریندار بوون.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ سێ‌ شەممە، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری دهۆک دوو کەس گیانیان لەدەستدا و لە ڕووداوێکی دیكەدا لەسەر ڕێگەی سەنگاو-چەمچەماڵ، دوو کەس بریندار بوون.

 

داوای کردنەوەی لقی بانکێک لە هەرێم دەکرێت
پێت داوای کردنەوەی لقی بانکێک لە هەرێم دەکرێت
بەشەخۆراكی ئەم مانگەی هاووڵاتیان زیادكرا
دوات بەشەخۆراكی ئەم مانگەی هاووڵاتیان زیادكرا
پەیوەندیدار