لە هەولێر زیاتر لە 15 هەزار زەوی كارت تاپۆ دەكرێن



وەزارەتی شارەوانی هەرێم ئاشكرای دەكات، ئێستا لە قۆناغێكی نوێدا لەلایەن فەرمانگەی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد وێنەی تۆمار بۆ 15 هەزار و 432 زەوی كارتی دیكە دروستكراوە و تاپۆكراون.

ئەمڕۆ چوار شەممە 14/8/2024، لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە چوارچێوەی پرۆسەی تاپۆکردنی زەوییە کارتەکانی هەولێر، لە قۆناغێکی نوێدا تاپۆکردنی زیاتر لە 15هەزار زەویی دیکەی کارت ڕاگەیەندرا.

لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، فەرمانگەی”یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد” دامەزێندرا بۆ تاپۆكردنی ئەو زەوییانەی لە ساڵانی ڕابردوودا دابەشكرابوون، بەڵام تاپۆ نەكرابوون، كە ئەوەش گرفتێكی زۆری بۆ هاووڵاتییان دروستكردبوو، بەردەوام خاوەن زەوییەكان داوای چارەسەركردنی ئەو كێشەیەیان دەكرد، فەرمانگەكەش بە هاوكاری لەگەڵ سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری خانووبەر و تۆماركردنی خانووبەرەی هەولێر دەستی بە تاپۆكردنی زەوییە كارتەكانی هەولێر كرا.

وەزارەتی شارەوانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە كابینەی نۆیەمدا كار لەسەر 96 هەزار كارتی زەوی كراوە و تاوەكو ئێستا زیاتر لە 71 هەزار كارتیان وێنەی تۆماریان بۆ ئامادەكراوە و كێشەی ئەو خاوەن زەوییانە چارەسەر كراوە، ئێستاش پرۆسەكە بەردەوامە بۆ دروستكردنی وێنەی تۆمار بۆ ئەو زەوییانەی هێشتا تاپۆ نەكراون.

ئاشكراشی كردووە، ئێستا لە قۆناغێكی نوێدا لەلایەن فەرمانگەی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد وێنەی تۆمار بۆ 15 هەزار و 432 زەوی كارتی دیكە دروستكراوە و تاپۆكراون.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) ئەو (15 هەزار و 432) كارتەی لەم قۆناغەدا كارەكانیان تەواو بووە و تاپۆ كراون:
1- كارتەكانی گەڕەكی (گوڵان) لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە (1610)كارت.

2- كارتەكانی كەرتی (105 پیرداود) لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی شەمامك (3700) كارت.

3- كارتەكانی گەڕەكی (دیلان، ڕاستی، كۆمەڵگەی ژین) لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی بەحركە (1000)كارت.

4- بەشێك لە نەخشەی كەرتی (باغمرە شهاب) بەشی 15 گردەڕەشە ئەسعەد (100) كارت.

5- كارتەكانی كەرتی 95 كەسنەزان (290) كارت.

6- كارتەكانی گەڕەكی (پێشمەرگە) لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی بەحركە (4500) كارت.

7- كارتەكانی گەڕەكی (كۆمەڵگەی ئیداری) لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی خەبات (382)كارت.

هەروەها ئەو كارتانەی لە ماوەی (2 تا 3) هەفتەی دیكە وێنەی تۆماریان ئامادە دەبێت.

8- بەشێك لە نەخشەی كەرتی (42 كانی قڕژاڵە) بەشی سێبیران (350)كارت.

9- كارتەكانی گەڕەكی (ژین لە دارەتوو/بەشی سێیەم) لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دارەتوو (3500)كارت.

 

دارایی هەرێم مینحەی توێژێک خەرجدەکات
پێت دارایی هەرێم مینحەی توێژێک خەرجدەکات
قوباد تاڵەبانی و كونسوڵی نوێی ئەمریكا لە هەرێم کۆبوونەوە
دوات قوباد تاڵەبانی و كونسوڵی نوێی ئەمریكا لە هەرێم کۆبوونەوە
پەیوەندیدار