هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن



سەرەتای هەفتەی داهاتوو تاقیكردنەوەكانی خوولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستپێدەكات و لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا بۆ 2 كاتژمێر هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن.

مامۆستا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ڕۆژی شەممەوە 17ی ئاب، تاقیكردنەوەكانی خوولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستپێدەكات.

ڕاشیگەیاند، تاقیكردنەوەكان وەك خوولی یەكەم نابێت، بەڵكو ڕۆژێك نا ڕۆژێك تاقیكردنەوەكان ئەنجام دەدرێن.

لای خۆشیەوە، سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بۆ (خەڵك) وتی، “تاقیكردنەوەكان بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن وەزارەتەوە دیاری كراوە ئەنجام دەدرێت و بۆ بڕینی هێڵەكانی ئینتەرنێت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەكان بڕیار دەدەن”.

بۆ بەدواداچوونی زیاتر (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد، بە دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا تریفە، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و مامۆستا بەناز، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەیان نەدایەوە.

هاوكات، (خەڵك) پەیوەندی كرد، بە بەشی خزمەتگوزاری هێڵی ئینتەرنێتی (ئای كیو) و ڕایانگەیاند، كە هاوشێوەی خوولی یەكەمی تاقیكردنەوەكان، لە خوولی دووەمی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەییدا هێڵەكانی ئینتەرنێت بۆ ماوەی 2 كاتژمێر لە (6 بۆ 8ی بەیانی) دەبڕێن لە ڕۆژانی تاقیكردنەوەكاندا.

قوباد تاڵەبانی و كونسوڵی نوێی ئەمریكا لە هەرێم کۆبوونەوە
پێت قوباد تاڵەبانی و كونسوڵی نوێی ئەمریكا لە هەرێم کۆبوونەوە
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان:هیچ کەناڵێل لەلایەن ئێمەوە ڕانەگیراوە
دوات وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان:هیچ کەناڵێل لەلایەن ئێمەوە ڕانەگیراوە
پەیوەنیدر