بەهۆی دواكەوتنی ناردنی پارەكەی هاوپەیمانان بۆ مووچەی لیوا هاوبەشەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، تا ئێستا بڕیاری دابەشكردنی مووچەی ئەو لیوا هاوبەشانە نەدراوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە لەچەند مانگی ڕابردوو زووتر مووچەی ئەو لیوایانە دەدرا.
سەرچاوەیەك لەوەزارەتی پێشمەرگە بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی هەندێ كێشەی تەكنیكی پارەكە دواكەوتووە و ئەمەش ئاساییە هەندێ جار ڕوودەدات.
سەرچاوەكە ڕەتیكردەوە هیچ بڕیارێك هەبێت لەلایەن هاوپەیمانانەوە ئەو پارەیەی مانگانە بۆ لیوا هاوبەشەكانی دەنێرن ڕاگیرابێت.