بەزەحمەت هەفتەیەك تێدەپەڕێت كە وێنەی كەسێكی ڕفێنراو لە لاپەڕەكانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا لە لوبنان بڵاونەبێتەوە، جا لوبنانی بێت یان نیشتەجێی ئەم وڵاتە.
لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا، هەندێك ناوچە شاهیدی زیادبوونی بەرچاوی حاڵەتەكانی ڕفاندن بوون، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ناسەقامگیری ئەمنی لە وڵاتەكەدا، لەگەڵ ڕێژەی بەرزی هەژاری و داڕمانی بەهای لیرە.
داتاكانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان لە كۆتایی ساڵی ٢٠٢٢دا زیادبوونی ڕووداوە ئەمنییەكانیان بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ نیشانداوە، كە زیادبوونی بەرچاوی تاوانەكانی ڕفاندن لە بەرامبەر فیدیەی دارایی تێدا هەیە.
ئینفورماسیۆن ئینتەرناشناڵ كە دامەزراوەیەكی تایبەتی ئامارە لە لوبنان، توێژینەوەیەكی بڵاوكردەوە لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتانەی كە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆوە بڵاوكراونەتەوە، كە تێیدا دەركەوتووە كە كوشتن و دزیكردن كەمبووەتەوە، بە بەراورد بە زیادبوونی ڕێژەی ڕفاندن.
“زانیاری نێودەوڵەتی” ڕایگەیاندووە، تاوانەكانی ڕفاندن بۆ فیدیە “لە ماوەی ساڵی 2022دا بە شێوەیەكی بەردەوام زیادیكردووە، چونكە ژمارەكە گەیشتە 50 تاوان دوای ئەوەی ژمارەكە لە ساڵی ڕابردوودا 12 تاوان بووە، كە بە ڕێژەی 316.7% زیادیكردووە”.
لێكۆڵینەوەكەی دامەزراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە “ژمارەی حاڵەتەكانی ڕفاندن لە ساڵی 2014 گەیشتووەتە 19 تاوان، كەمبوونەوەی بەرچاوی تۆماركردووە لە ساڵانی دواتردا، بەڵام لە ساڵی 2019دا سەرلەنوێ بەرزدەبێتەوە بە تۆماركردنی 16 تاوانی ڕفاندن، پاشان لە ساڵی 2020 بە 47 تاوانو بۆ كەمبوونەوەی لە ساڵی 2021، پاشان بەرزبوونەوە بۆ ئەو سنوورە گەورە لە ساڵی ٢٠٢٢”.
سەرچاوە تایبەتەكانی دوای توێژینەوەكە بە سكای نیوز عەرەبییان ڕاگەیاندووە، “ئەم ژمارانە تەنها ئەو تاوانانە دەگرێتەوە كە بۆ هێزە ئەمنییەكان ڕاپۆرتكراون، بەو پێیەی هیچ حاڵەتێك ڕاپۆرت نەكراوە كە لە دەرەوەی چوارچێوە ئەمنییەكان یەكلایی كرابێتەوە”.