قوباد تاڵەبانی و پارێزگاری سلێمانی جەختیان لە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە کردەوە کە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی پارێزگەی سلێمانی دەریکردوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، لە هەولێر پێشوازی لە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی خزمەتگوزارییەکانی پارێزگەی سلێمانی و چۆنییەتی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەبارەت بە پارێزگای سلێمانی دەرچوێنراوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران، قوباد تاڵەبانی ستایشی هەڤاڵ ئەبوبەکری کرد بەوەی “هەمیشە خەمخۆرانە و بە دیدێکی کراوە و بەرپرسیارانەوە هەوڵی خزمەتکردنی هاووڵاتییانی پارێزگای سلێمانی و چارەسەرکردنی کێشەکانی داوە”.
لای خۆشیەوە “پارێزگاری سلێمانی سوپاسی قوباد تاڵەبانی کرد کە لە هەموو قۆناغەکاندا پشتیوانی بووە لە سەرخستنی کاروبارەکان و چارەسەکردنی کێشە ئیدارییەکانی ناو پارێزگای سلێمانیدا”.
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی ئەو بڕیارانەی لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەبارەت بە پارێزگای سلێمانی دەرچوێندراون، هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێت هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای سلێمانی پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن بۆ ئەوەی بڕیارەکان بەزووترین کات و بە شێوەیەک جێبەجێ بکرێن کە زۆرترین خزمەتی هاووڵاتییانی پارێزگەی سلێمانی بکرێت.
پەیوەنیدر
هەمەجۆر
ی.سلایدەر
ی.سەردێر