کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کەمێک خۆڵ دەبارێت و سبەینێش پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەندێ ناوچەکانی باشووری هەرێم.
سەبارەی بە سبەینێ پێنجشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و گەرماش بەراورد لەگەڵ تۆمارەکانی ئەمڕۆدا، 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 43
سلێمانی :40
دهۆک : 42
کەرکووک : 45
هەڵەبجە : 43
زاخۆ :43
سۆران : 41
حاجی ئۆمەران : 30
گەرمیان : 46