هاووڵاتییەك بەهۆی خواردنی دەرمانەوە گیانی لە دەستدا



پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لە ناحیەی ژاراوە هاووڵاتییەك بەهۆی خواردنی دەرمانێکەوە گیانی لە دەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەر لە ئێوارەی ڕۆژی ۲۰۲٤/۷/۱٤ هاووڵاتی (أ، ع، ) پیشەی کاسب لە دایڪبووی ساڵی ۱۹۷۲ دانیشتووی ژاراوە گەڕەکی ئازادی بەهۆی ناجێگیری تەندروستیەوە گەیاندراوەتە نەخۆشخانە گشتی قەڵادزێ.

ئاماژیە بەوەشکرد، بە وتەی کەس و کاری ناوبراو باری دوورنی ناجێگیربووە دەرمانی گیایی فریزو گەڵاپانی خواردووەتەوەو بەو هۆیەوە دۆخی تەندروستی تێکچووە، دواتر هەمان ڕۆژ بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستیەوە بەڕێڪراوە بۆ نەخۆشخانەی شاری سلێمانی.

پۆلیسی ڕاپەڕینەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەرواری ۲۰۲٤/۸/۱۳م دوای ۲۹ ڕۆژ بەهۆی کاریگەری دەرمانەکەوە کۆچی دوای کرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

ئەمڕۆ پارێزگاری کەرکووک سوێندی یاسایی دەخوات
پێت ئەمڕۆ پارێزگاری کەرکووک سوێندی یاسایی دەخوات
“لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارەی مووچە بۆ هەرێم دەنێردرێت”
دوات “لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارەی مووچە بۆ هەرێم دەنێردرێت”
پەیوەندیدار