وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، کە ژێردەریایی دەنێرێت بۆ ناوچەکە بۆ هاوکاریکردنی ئیسرائیل.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، بەردەوامین لە وردبینیکردنی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کار بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژێردەریایی یو ئێس ئێس جۆرجیا دەنێرین بۆ ناوچەی ناوەڕاست بۆ هاوکاریکردنی ئیسرائیل، هەروەها بەردەوامین لە هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنی ئاگربەست لە غەززە، وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی ئاڵۆگۆڕکردنی دیلەکان.
ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبەڕووی مەترسی فراوانبوونی بازنەی ململانێکان دەبێتەوە دوای تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە لە تاران و فوئاد شوکر، ڕێبەری حزبوڵای لوبنان لە هێرشێکدا بۆ سەر بەیروت