هاتووچۆی هەولێر: کامێرا گەڕۆکەکان دەکرێن بە کامێرای جێگیر



هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی جێگیر لە چەند شەقامێک دەکەوێتەکار.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، کە لە ڕۆژی چوارشەممە ( ڕێکەوتی ١٤/٨/٢٠٢٤) کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی جێگیر لە بەشێکی شەقامەکانی هەولێر دەکەوێتە کار، بەشێوەی تاقی کردنەوە (تێست) تاوەکو ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٨/٢٣ کاتژمێر (١٢) ی شەو.

ئاماژەی بەوەکرد، لە دوای ئەو کاتەوەی کە دیاری کراوە، سەرپێچیەکانی تیژڕۆیی لە سیستمی سزادانی هاتووچۆ تۆماردەکرێن، لە کاتێكدا پێشتر کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی گەڕۆک هەبووە، بەڵام ئێستا کراوە بە کامێرای جێگیر.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هاتووچۆ و کەمکردنەوەی ڕوودوای هاتووچۆیە، بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان ئەو شەقامانەی کامێرای لێنەبووە کامێرای لێ دانراوە.

هاتووچۆی هەولێر داواش لە شوفێران دەکات پابەندبن بەخێرایی ڕێگە پێدراو، خۆیان بپارێزن لە تیژڕۆیی.

 

تۆمەتبارێک 150 هەزار دۆلاری لە باوکی دزیوە
پێت تۆمەتبارێک 150 هەزار دۆلاری لە باوکی دزیوە
تەیف سامی بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بڕیاری دا
دوات تەیف سامی بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بڕیاری دا
پەیوەندیدار