شاندێكی باڵای ئێران گەیشتە سلێمانی



شاندێكی باڵای وەزارەتی ناوخۆی كۆماری ئیسلامی ئێران و پارێزگاكانی كوردستان گەیشتە سلێمانی بە مەبەستی سەردانی دەروازە نێودەوڵەتییەكان و و ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردنی سەردانیکارانی چلەی ئیمام حسێن.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی سلێمانی؛ پێشوازیم کرد لە سەید مەجید میر ئەحمەدی، جێگری وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندی هاوڕێی، کە پێکهاتبون لە سەردار عەبدوڕەزای مسگەریان و محەمەد سادق معتەمدیان، پارێزگاری ورمێ و د. ئیسماعیل زارعی کوشا، پارێزگاری کوردستان.

ڕاشیگەیاندووە، سه‌ردانه‌كه‌ دوای هەماهەنگیانه‌ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگا سنورییەکاندا، بەمەبەستی سەردانیکردنی دەروازە نێودەوڵەتییەکانی نێوان هەردو وڵات و ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردنی سەردانیکارانی چلەی ئیمام حسێن سەردانی هەرێمی کوردستان.

تەیف سامی بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بڕیاری دا
پێت تەیف سامی بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بڕیاری دا
دواین زانیاری لەسەر تەوتین و مووچەی خانەنشینان ڕاگەیەنرا
دوات دواین زانیاری لەسەر تەوتین و مووچەی خانەنشینان ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر