تەیف سامی دەربارەی مووچە چی بە پەرلەمانتارە كوردەكان وتووە؟



ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقبە ئامادەبوونی وەزیری دارایی كۆبووەوە و سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەیف سامی وتوویەتی، وردبینی لە لیستی فەرمانبەرانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان تەواوبووە و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچەکانیان دەنێرێت، بەڵام وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان تەواو نەبووە و بەردەوامە.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دارایی و چەند وەزیرێکی دیکە، بەمەبەستی بەدواداچوون بوو بۆ ئاستی جێبەجێکردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ و ئایا تا چەند توانراوە داهاتی نەوتی و نانەوتی فەراهەمبکرێت و ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن، کە بەغداد کێشەی نەختینەی هەیە و چەند پرسێکی دیکەی دارایی.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی دڵنیاییدا، کە عێراق کێشەی نەختینەی نییە و بەپێچەوانەوە پارەی پێویست لەبەردەستە بۆ خەرجییەکان و بەتایبەتیش مووچەی مووچەخۆران.

وتیشی، “وەزیری دارایی پێی ڕاگەیاندین، کە وردبینی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەواو بووە و کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی مووچەخۆران بۆ هەرێم دەنێرین”.

لای خۆشیەوە، ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد، “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزیری دارایی، پرسیارمان لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرد، تەیف سامی وتی، وردبینیکردن لە لیستی فەرمانبەرانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان تەواو بووە، لەم دوو ڕۆژەدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی تەمموزیان دەکرێت”.

ڕوونیشیکردەوە، “تەنیا مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەمێنێتەوە، کە چاوەڕوانین وردبینیکردنیان تەواو ببێت و لیستەکەیان لەلایەن دیوانی چاودێری داراییەوە پێبگات”.

زیاد جەبار: كەركوك چاكەی یەكێتی دایەوە و لە هەرێمیش حكومڕانی ڕاست دەكەینەوە
پێت زیاد جەبار: كەركوك چاكەی یەكێتی دایەوە و لە هەرێمیش حكومڕانی ڕاست دەكەینەوە
ئەمڕۆ؛ ڕۆژی جیهانی چەپلەرەكانە
دوات ئەمڕۆ؛ ڕۆژی جیهانی چەپلەرەكانە
پەیوەندیدار