لە سویسڕا پێشەنگایەكی فۆتۆگرافی تایبەت بە هەرێم دەكرێتەوە



 

بڕیارە ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو لە شاری زیوریخی سویسڕا پێشەنگایەكی فۆتۆگرافی تایبەت بە باشووری كوردستان بكرێتەوە.

پێشەنگەكە، لە كاتژمێر ١١ی پێشنیوە‌ڕۆ كە كۆڕ و سیمینارێكیش لەخۆی دەگرێت و تایبەت بەفۆتۆگرافەری ناسراوی ئەڵمانی داڤید لۆمیولەر، بە ناوی (عێراق، سەفەرێك بەرەو كوردستانی نەناسراو) دەكرێتەوە، نزیكەی دوو كاتژمێر و نیو دەخایەنێت، تێیدا ناوبراو سەدان وێنە و دەیان گرتەی ڤیدیۆیی، بە كوالێتی بەرز و لەسەر شاشەی سینەما (٥ x ٧ مەتر)، لە سەر باشووری كوردستان نیشانی ئامادەبووان دەدرێت.

وێنە و فیلمەكان لەسەر شاخ و داخ و سروشتی كوردستان، ژیانی ڕۆژانە، كەلتور، مێژوو، گیانی بەرەنگاری كوردن، بە گشتی پۆزەتیڤن و ناساندنێكی باشی ئەو بەشەی كوردستانه بە خەڵكی ئە‌وروپایی.

ئەم كۆڕ و پیشانگایە پێشتر لە چەندان شاری تری سویسڕادا سازكراوە.

‌داڤید لۆمیولەر خۆی دووساڵ لەمەوبەر ماوەیە‌ك لە باشووری كوردستان بووە و هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان و ناوچەی شەنگالیش گەڕاوە‌.

هیوا ناسیح چالاكەوانی كورد لە سویسڕا بۆ (خەڵك) دەڵێت “ئەمە هەلێكی گونجاوە، بۆ ئێمەی كورد لە سەرجەم پارچەكانی كوردستان كە لە كامێرای فۆتۆگرافەرێكی ناسراوەوە بۆ چەند كاتژمێرێكیش بێت گەشتێكی خەیاڵی بەرەو باشووری كوردستان بكەین، هاوكات دەرفەتێكی گونجاوە، كە هاوڕێ و دۆستی سویسڕی و بیانی بانگێشت بكەین، تا زانیاری زۆرتریان لەسەر كوردستان دەستبكەوێت”.

 

ئەمریكا لەنزیكبوونەوەی توركیا و دیمەشق نیگەرانە
پێت ئەمریكا لەنزیكبوونەوەی توركیا و دیمەشق نیگەرانە
شەپۆلی چڕی بەفرو باران دەستپێدەكات
دوات شەپۆلی چڕی بەفرو باران دەستپێدەكات
پەیوەنیدر