ئەمڕۆ؛ ڕۆژی جیهانی چەپلەرەكانە



ئەمڕۆ 13ی ئاب، بە ڕۆژی جیهانی چەپلەرەكان دادەنرێت، كە بەشێكی كەسایەتییە ناودارەكانی جیهان بە دەستی چەپ نووسیویانە.

لە ساڵی 1976ەوە، 13ی ئاب-ی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی جیهانیی چەپلەرەکان دیاریکراوە، بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بەو سەختییانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

چەپلەرەکان 10%ی دانیشتووانی جیهان پێکدەهێنن و بەوە ناسراون کەسانی زیرەک و داهێنەرن.

بەشێک لە سەرۆک و کەسایەتییە ناسراوەکانی جیهان لە چەپلەرەکانن، وەک (باراک ئۆباما، بیڵ کلنتن، ڕۆناڵد ڕیگان) سەرۆکانی پێشووی ئەمریکا و هەروەها لیۆناردۆ داڤینچی، خاوەنی شاکاری مۆنالیزا چەپلەر بووە و بە دەستی چەپی وێنەکانی نەخشاندووە.

وادیارە بەکارهێنانی دەست چەپ یان ڕاست پەیوەندی بە کولتور و ئایینەوە نییە، چونکە ٩٠٪ی خەڵک لە جیهاندا  وا راهاتوون کە دەستی ڕاستیان بەکاربێنن لەکاتی ڕاییکردنی ئیشەکانی ڕۆژانەیان. بەڵام ئایا بۆچی ناتوانین بەهەمان شێوە هەردوو دەست وەکو یەکتر بەکاربێنین؟

بەگوێرەی شەپۆلی سەروو دەنگیەکان مرۆڤ هەر لە قۆناغی کۆرپەلەیی خۆی بڕیاردەدات کامە دەست بەکاردێنیت،ئەوەش بە مژینی پەنجەی یەکێک لەدەستەکانی و دەرکەتووە کە ٩٠٪ی کۆرپەلەکانیش پەنجەی دەستی ڕاستیان دەمژن، بەڵام ئەوانەی چەپانن لە سکی داکیانەوە پەنجەی چەپیان دەمژن نەک راست.

ئەو هۆکارانەی وادەکات کەسەکە ببێت بە چەپلەر:

یەکەم: ئەو بار و شێوازەی منداڵەکەی پێ لەدایک دەبێت
کاریگەری هەیە لەسەر ئەوەی کام دەستەیان بەکاربهێنن، منداڵان بە گشتی کەلەدایک دەبن بەیەک شێواز دێنەدەرەوە، بەڵام هەندێک کات بە خواری لەدایک دەبێت، ئەمەش کاریگەری دەبێت لەوەی کەمتر دەستی راست بەکاربهێنێت.

دوەم: سۆنەرکردنی زۆر، کە توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندوە سۆنەرکردن کاریگەری لەسەر مێشکی منداڵ دەبێت، هۆکارە بۆ ئەوەی منداڵەکە دەستی چەپی بەکاربهێنێت.

سێیەم: بەکارهێنانی حەپ بۆ رێککردنەوە هۆڕمۆنات
توێژینەوەکان ئەوەیان سەلملاندوە کە ئەو دایکانەی دەرمانی ئیسترۆجین بەکارهێناوە زیاتر منداڵەکانیان چەپلەر دەرچووە.

چوارەم: هەندێک کات دەکرێ بۆ ماوەیی بێت
تویژینەوەکان دەریان خستوە دەکرێت بۆماوەیی بێت یان ژینگەی لەدایک بون، هەربۆیە دەکرێت دومنداڵی دوانە هەمان دەست بەکار نەهێنن.

 

تایبەتمەندی کەسانی چەپلەر:
یەکەم: کەسانی چەپلەر باشترن لە شۆفێری کردن، هەروەها خێراتر فێردەبن.

دوەم: بیرەوەریان بەهێزترە، توانای بیرهێنانەوەیان لە کەسانی راستە باشترە.

سێیەم: بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان هەمیشە بیرۆکەی نایاب و جیاوازیان لایە.

چوارەم: لەیاری بەیسبۆڵ، تێنس و یاریەکانی دیکە باشترن چونکە توانای کۆنترۆڵکردنی دەستیان هەیە ئەمەش وادەکات توانای گرتنەوەیان باشتربێت.

تەیف سامی دەربارەی مووچە چی بە پەرلەمانتارە كوردەكان وتووە؟
پێت تەیف سامی دەربارەی مووچە چی بە پەرلەمانتارە كوردەكان وتووە؟
لە بەنداوێکی هەرێم تا ساڵێكی دیکە ڕاوکردنی ماسی قەدەغە کرا
دوات لە بەنداوێکی هەرێم تا ساڵێكی دیکە ڕاوکردنی ماسی قەدەغە کرا
پەیوەندیدار