شیرین فوئاد مەعسوم: پێویستە یادی دامەزراندنی پارتی بکرێتە ڕۆژێکی نیشتمانی



شیرین فوئاد مەعسوم ڕایگەیاند پارتی وه‌ك ڕێگانیشانده‌رێكه‌ بۆ گەنجان و ئەوانەی بەدوای حیزبێکدا دەگەڕێن ئاواتەکانیان بێنێتە دی و ڕابەرایەتیی ڕاستەقینەیان بکات و داواش دەکات یادی دامەزراندنی پارتی بکرێتە ڕۆژێکی نیشتمانیی.

شیرین فوئاد مەعسوم، کادیری پارتی و کچی سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەربارەی نزیکبوونەوەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکە ڕایگەیاند، دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو کاتەدا بوو کە گەلی کورد پێویستی بە حیزبێک و سەرکردەیەکی ڕاستەقینە ھەبوو، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئومێد و ھەستانەوەیان پێ ببەخشێت و ئەوەی ھەیانە لە دەستی نەدەن و ھەنگاو بۆ داھاتوویەکی باشتر بنێرێت، بۆیە دروستبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرکردایەتیی جەنابی مەلا مستەفا بارزانیی نەمر، پێویستییەکی حەتمی بوو بۆ خەڵکی خۆمان، لەبەر ئەوە بە حزبی شەھیدان و خەباتگێڕان و پێشمەرگە و ئازادیخوازان و نیشتیمانپەروەران ناسراوە.

وتیشی، “پارتی وه‌ك ڕێگانیشانده‌رێكه‌ بۆ گەنجان و ئەوانەی بەدوای حیزبێکدا دەگەڕێن ئاواتەکانیان بێنێتە دی و ڕابەرایەتیی ڕاستەقینەیان بکات، کورد و کورستانیش بەبێ پارتی وەکو مرۆڤێکی بێ دڵە، بۆیە ١٦ی ئاب رۆژی نوێبوونەوە و بەڵێندانە بە بەردەوامبوونی زیاتر لە پێناو مافەکانی خەڵكی كوردستان، بۆیە گرنگە حیزبەکانی دیکەی ساحەی سیاسی، لە پارتییەوە فێر بن”.

شیرین فوئاد مەعسوم ڕاشیگەیاند، یادی ١٦ی ئاب گرنگە بکرێتە ڕۆژێکی نیشتیمانی، بۆ ئەوەی ڕۆڵەکان لەبیریان نەچێت ٧٨ ساڵ پێش ئێستا پارتی دروست بووە و خەبات و قوربانییەکانی لە پێناو کێ و بۆ چی بووە، لەبەر ئەوەی پێم وایە پارتی دیموکراتی کوردستان، پارتی ھەموو سەردەمێکە و حیزبی ھەموو چین و توێژێکە و حیزبی  شەھید و پێشمەرگە و بەرخودان و تێکۆشان و خەباتە و پێویستە لێیەوە فێر بین، بۆیە کوردستانیان و ئازادیخوازان پێویستە لێرەوە خەبات بکەن، کە حیزبی لاوان و قوتابیان و ئافرتانە، کە حیزبێکە سەرۆک و ڕابەری کوردستان سەرۆک مەسعوود بارزانی ھەموو تەمەنی خۆی لە پێناو گەلەکەیدا بەسەر بردووە.

هەوڵی بە قاچاخبردنی 14 تۆن ئاردی بەشەخۆراک پووچەڵکرایەوە
پێت هەوڵی بە قاچاخبردنی 14 تۆن ئاردی بەشەخۆراک پووچەڵکرایەوە
دۆسکی: کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوت و پارێزگاری بانکی ناوەندی ئەنجام دەدەین
دوات دۆسکی: کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوت و پارێزگاری بانکی ناوەندی ئەنجام دەدەین
پەیوەندیدار