ئیسڕائیل كەوتە ئامادەباشییەوە بەهۆی مەترسی لێدانی لەلایەن ئێران و هێزە هاوپەیمانەكانییەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە ئامادەباشی تەواودان بۆ وەڵامدانەوە.
“كاتژمێری سفر” بۆ هێرشكردنە سەر ئیسڕائیل لەلایەن ئێران و هاوپەیمانەكانییەوە لە ناوچەكە دیاری كراوە، بەڵام تا ئێستا بڕیاری كۆتایی ڕانەگەیەنراوە لەكاتێكدا میدیاكانی ڕۆژئاوا ئه‌گه‌ری هێرشكردنه‌سه‌ر ئیسرائیلیان له 24 كاتژمێری داهاتوودا ئاشكرا كرد.
ڕۆژنامه‌ی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، “ئه‌مشه‌و ئیسرائیل له ئاماده‌باشی ته‌واودایه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشی چاوه‌ڕوانكراوی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته”.
تۆڕی هه‌واڵی (فۆكس نیوز)ی ئه‌مریكی له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڵاویكرده‌وه كه “له كاتێكدا زلهێزه‌كانی ڕۆژئاوا هۆشداری ده‌ده‌نه تاران، ره‌نگه ئێران له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێری داهاتوودا هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل”.
سه‌رچاوه هه‌رێمییه‌كان ڕایانگه‌یاندووه، كه “نیگه‌رانن ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی له ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوودا هێرش بكه‌نه سه‌ر ئیسرائیل بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی كوشتنی ئیسماعیل هه‌نیه، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له كۆتایی مانگی ڕابردوو له تاران”.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند، كه ئیسرائیل بۆ یه‌كه‌مجار له‌م مانگه‌دا سوپاكه‌ی خستووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، بەڵام بە وتەی سەرچاوەكە، “ئیسرائیل نازانێت كه ئایا له‌ڕاستیدا هێرشه‌كان نزیكن یان نا، به‌ڵام به وریاییه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت”.
به‌گوێره‌ی (ئه‌كسیۆس)، به‌رپرسانی باڵای ئیسرائیل و ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاندووه، “ئێران هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ئاماده‌كاری له سیسته‌می مووشه‌كی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هاوشێوه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ناوه، كه پێش هێرشی سه‌ر ئیسرائیل له مانگی نیساندا گرتبوویه‌به‌ر”.