شوێنی كامێراكانی (خاڵ بۆ خاڵ)ی هاتووچۆ دیاریكران



بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە تەنها لە ڕێگاكانی دەرەوەی شار كامێرای خاڵ بۆ خاڵ دادەنرێت.

لە 23-1-2024 كامێراكانی خێرایی هاتووچۆ (خاڵ بۆ خاڵ) لە ڕێگای سلێمانی- تاسڵوجە- دوكان خراونەتەكار و لە ئێستادا كار لە دانانی ئەو كامێرایانەی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای سلێمانی- بازیان- چەمچەماڵ دەكرێت و دواتریش بڕیارە لە ڕێگای سلێمانی- هەڵەبجە دابنرێت.

عەمید ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ڕایگه‌یاند، “لەسەرجەم ڕێگەکانی دەرەوەی شار کامێرای تۆمارکردنی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ دادەنرێت و هەفتەیەک پێش ئەوەی بکەونەکار شۆفێرانی لێ‌ ئاگادار دەکەینەوە”.

جەختیشی كردۆتەوە، به‌ڵام له‌ناو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی كامێرای خاڵ بۆ خاڵ دانانرێت و تەنها كامێرای جێگیر هەیە.

كامێرا جێگیرەكانی سلێمانی شوێنیان دیاری كراوە و بەزۆری لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دانراون (بەردەم پردی دەباشان، بەردەم پردی كۆبانێ‌، سەر پردی زەرگەتە، ژێر پردی چوارڕیانی سەرچنار، بەردەم ئاسیا ئۆیل، سەرپردی قالاوا، خوار پردەكەی نەخۆشخانەی هیوا، بەردەم نەخۆشخانەی فاروق، بەردەم نەخۆشخانەی هەرێم، بەردەم هۆتێل تایتانیك).

شەقامی سالم نزیك پردی خەسرەو خاڵ (50 كم)، خوار مزگەوتی قازی محەمەد (50كم) و شەقامی هەواری شار پێش فەرمانگەی پسوڵەی خۆراك و بەردەم ئێم جەی تاوەرز (50كم) و شەقامی تونێلی پێشڕەو لە دوو شوێن دانراوە.

لەسەر كوالێتی و پشكنینی بەشەخۆراك ڕوونكردنەوە دەدرێت
پێت لەسەر كوالێتی و پشكنینی بەشەخۆراك ڕوونكردنەوە دەدرێت
حەلبوسی بە فەرمی كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان ڕادەگەیەنێت
دوات حەلبوسی بە فەرمی كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار