حەلبوسی بە فەرمی كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان ڕادەگەیەنێت



سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە واژۆی (50) پەرلەمانتاری سوننەوە ناوی كاندیدەكەیانی ئاڕاستەی شیعەكان كردووە و جەختدەكاتەوە، كە زیاد جەنابی دەبێتە كاندیدی سوننەكان بۆ ئەو پۆستە.

ئەمڕۆ محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقدوم و سەرۆكی پێشووی پەرلەمان لە نووسراوێكی فەرمیدا، كە ئاڕاستەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكانی كردووە، ئاماژەی بەوەكردووە، “پەرلەمانتار زیاد جەنابی، بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كاندیدكردووە”.

سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار بۆ (شەفەق نیوز) ئاشكرای كردووە، ئەو نووسراوەی حەلبوسی ئاڕاستەی چوارچێوەی هەماهەنگی كردووە، بە واژوی (50) پەرلەمانتاری پێكهاتەی سوننەوە هاوپێچ كراوە.

هەر بە وتەی سەرچاوەكە، “حەلبوسی لە نووسراوەكەدا داوای هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و سەرلەنوێ‌ كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن كراوە بەمەبەستی كاندیدكردنی زیاد جەنابی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و دەنگدان لەسەری لە ڕۆژانی داهاتوودا”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە چوارچێوەی هەماهەنگی ئێوارەی ئەمڕۆ لە ماڵی حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر كۆبوونەتەوە و داواكەی حەلبوسی تاتوێ دەكەن و بڕیارە بەمزووانە بەشێوەیەكی فەرمی وەڵامی بدەنەوە.

 

شوێنی كامێراكانی (خاڵ بۆ خاڵ)ی هاتووچۆ دیاریكران
پێت شوێنی كامێراكانی (خاڵ بۆ خاڵ)ی هاتووچۆ دیاریكران
دارایی عێراق داوای لیستی مووچەی مانگی 8ی هەرێم دەكات
دوات دارایی عێراق داوای لیستی مووچەی مانگی 8ی هەرێم دەكات
پەیوەنیدر