بەپێی پێشبینی شارەزایەكی كەشناسی، سەرەتای وەرزی دابارینی ئەمساڵ ئاست و ڕێژەی باران بارین لاواز دەبێت و “بارانی پەڵە”ش دوادەكەوێت.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، به‌هۆی ڕوودانی دیارده‌ی نینای لاواز له‌ناوه‌ڕاست و خۆرهه‌ڵاتی زه‌ریای ئارام پێشبینیم وایه مانگه‌كانی ٩و١٠ به‌گشتی ئاستی دابارینی كه‌م بێت و باران نه‌بارێت و مانگی ١١ به‌هه‌مان شێوه له‌خوار ئاستی ساڵانه‌وه بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، “له نیوه‌ی یه‌كه‌می مانگی ١٢ پشتیوان بەخوای گەورە ئاستی باران زیاتر ده‌بێت و پێشبینیم وایه بارانی په‌ڵه‌ش بكه‌وێته ئه‌و واده‌یه‌وه و وشكه‌ساڵیش ڕوونه‌دات”.
ئەو شارەزایەی كەشناسی ئاماژەی بەوەشكرد، له وه‌رزی نوێی دابارین واتا ٢٠٢٤-٢٠٢٥ و سه‌ره‌تاكانی ده‌ستێكی ساڵی نوێ ئاستی به‌فر و باران نۆرماڵ ده‌بێت واتا پێشبینیم وایه كۆتایی ئه‌مساڵ به‌فر و سه‌رما زیاتر بێت و بارانیش له‌ئاستێكی نۆرماڵ بێت” .
ڕوونیشی كردەوە، هه‌ولێر و دهۆك دوو ناوچه‌ن ئه‌مساڵ پێشبینی بارانی باشی تیاده‌كرێت، بۆیه له‌ئێستاوه ئاماده‌كاری بكرێت باشتره نه‌ك كاتی گه‌شتنی سه‌رما و بارانه‌كه.