دەستەی دەستپاکی هەرێم: نابێت هیچ پاڵێوراوێک لەسەر گەندەڵی زیندانی کرابێت



بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی دەسپاکی کوردستان لەبارەی بنەمای مەرجەكانی خۆپاڵاوتنی كۆمسیۆن ڕایگەیاند، ” نابێت هیچ پاڵێوراوێک لەسەر گەندەڵی زیندانی کرابێت”.

سەرخێڵ هاشم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی دەسپاکی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لەسەر داوای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عێراق، دەستەی دەسپاكی لە بەرواری 6/8/2024، دوای ئەوەی بەشی دووەمی ناوی كاندیدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە دەست گەیشت و لەسەر بنەمای مەرجەكانی خۆپاڵاوتن كە كۆمسیۆن دیاری كردووە، نابێ‌ كاندید زیندانی كرابێت واتا “حوكم” درابێت لەسەر یەكێك لە تاوانەكانی گەندەڵی.

ئەمڕۆ، 12ی ئاب 2024 دەستەی دەسپاكی لیستی وردبینی لە لیستی دووەمی ناوەكان تەواو كردووە و بە نووسراوی فەرمی رەوانەی كردووەتەوە، بەو پێیەیش وردبینی دەسپاكی لە كۆی ژمارەی كاندیدەكانی هەڵبژاردن بە كۆتا هات.

نیشانەکانی زیادبوونی کافاین لە جەستەدا چین؟
پێت نیشانەکانی زیادبوونی کافاین لە جەستەدا چین؟
ئێران هێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستان لە تۆڵەی ئیسڕائیل ڕەتدەكاتەوە
دوات ئێران هێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستان لە تۆڵەی ئیسڕائیل ڕەتدەكاتەوە
پەیوەنیدر