مێرولەکان دەتوانن نەشتەرگەری بکەن!!!



لە لیکۆڵینەوەیەکدا کە پێگەی هەواڵی ( ئەی بی سی ) بڵاویکردۆتەوە، لێکۆڵەران گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی مێروولەکان دەتوانن نەشتەرگەری بۆ یەکدی بکەن و بڕیاری دروستیش لەو بارەیەوە بدەن.

کۆمەڵێک لێکۆڵەر ئەم ڕەفتارەیان لە جۆری مێروولەی دارتاشی فلۆریدا تۆمارکردووە و ئەنجامەکەیان لە پێگەی بایەلۆجی سەردەم  بڵاوکردووەتەوە.

لێکۆڵەرەوەکان دەڵێن ئەندامانی ئەم کۆمەڵەی مێرووستانە زۆر بە وردی پشکنین بۆ ئەو مێروولانە دەکەن کە توشی پێکان هاتوون، بەر لەوەی بڕیاربدەن پێویستی بە بڕینەوەی ئەندامێکی جەستەی هەیە یاخود تەنها بە خاوێنکردنەوەی برینەکەی.

لەورێن کێلەر یەکێک لە تویژەرەکان دەڵێت، “کاتێک مێروولەیەک توشی پێکان دەبێت لە بەشێکی جەستەی، بۆ نمونە یەکێک لە قاچەکانی، توێژەرەوان دەڵێن ئەندامانی مێرووستانەکە دەستدەکەن بە پشکنینی و دوای ئەوەی بۆیان دەردەکەوێت پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە، لە پرۆسەیەکی نزیکی 40 خولەکیدا قاچەکەی دەبڕنەوە، بەجۆرێک یەکێک لە مێروولەکان بەرەو بەشی سەرەوەی ئەو قاچە پێکاوەی مێرووەکە دەچێت و بە دەمی دەیقرتێنێت، و مێروولەیەکی تریش قاچە بڕاوەکە پاکدەکاتەوە.”

توێژەرەوەکان دەڵێن تێبینی ئەوەیان کردووە کە مێروولەکان هەموو قاچێک نابڕنەوە بەڵکو لەسەر بنەمای جۆری پێکانەکە و نزیکی لە ئەندامانی تری جەستە بڕیاردەدەن بۆ ئەوەی بتوانن ڕێگە لە هەوکردنی زیاتر بگرن و ژیانی مێروولە پێکاوەکەیان ڕزگاربکەن.

قۆناغی گۆڕینی قەیران بۆ دەرفەت
پێت قۆناغی گۆڕینی قەیران بۆ دەرفەت
تۆ کارمەندە دڵسۆزەکەی؟
دوات تۆ کارمەندە دڵسۆزەکەی؟
پەیوەندیدار