سەرۆکی کۆمسیۆن: لە 24 کاتژمێردا ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیەنین



سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیەنن.

ئەمڕۆ دووشەممە، حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر ڕایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوکردووە کە بڕیارە ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەمی داهاتوو بەڕێوەبچیت.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەمڕۆ دووەم هەڵبژاردنی ئەزموونیی ئەنجام درا و دوو هەڵبژاردنی دیکەی ئەزموونیش ئەنجامدەدەن.

سەرۆکی کۆمسیۆن ڕایگەیاند، بەڵێن بە دەنگدەرانی کوردستان دەدەن کە بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن و هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و بە پێی پێودانگە نیودەوڵەتییان بۆ پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببەن.

حاکم عومەر ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو کە لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکە ڕادەگەیەنن.

سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنیش، سەرۆکی کۆمسیۆن ڕایگەیاند، دوای پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکان، ئەنجومەنی کۆمسیاران کۆدەبێتەوە بۆ دیاریکردنی کاتی بانگەشەکردن.

باندێکی دزیکردن لە سیتەک دەستگیر کران
پێت باندێکی دزیکردن لە سیتەک دەستگیر کران
بۆ 10 ساڵی داهاتوو ماستەر پلانی وەزارەتی کارەبا ئامادە کرا
دوات بۆ 10 ساڵی داهاتوو ماستەر پلانی وەزارەتی کارەبا ئامادە کرا
پەیوەندیدار