وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پێنج پرۆژە لە هەولێر جێبەجێ دەكات و دەڵێت”یەكێك لە پڕۆژەكان دروستكردنی شەقامێکی ٢٠مەترییە لە ڕەشکین به گوژمەی ٣٥٨ ملیۆن دینار”.
لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی پلانی شارەوانی بۆ زیاتر خزمەتكردنی دانیشتووانی شارەكە، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بە گوژمەی ملیارێك و 200 ملیۆن دینار پێنج پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە و پرۆژەكانیش پێكهاتوون لە پێنج پڕۆژەی قیرتاوكردن و كۆنكرێت و شۆستە و خۆڵكاری و ئاوەڕۆ لە سەنتەری شاری هەولێر.
پڕۆژەكان:
دروستکردنی شەقامێکی ٢٠مەتری لە ڕەشکین به گوژمەی ٣٥٨ ملیۆن دینار .
قیرتاوکردنی شەقامی هەولێر – بنەسڵاوە بە گوژمەی ٣٣٠ ملیۆن دینار .
نۆژەنکردنەوە و کۆنکریتکردنی ٩ شەقام لە گەڕەکی ئیسکان بە گوژمەی ٣٢٠ ملیۆن دینار .
دروستکردنی شەقامی سەرەکیی شاری زیلان بە گوژمەی ١٣٠ ملیۆن دینار .
دروستکردنی شەقامێکی سەرەکی لە گوندی سێبەردان به گوژمەی ٥٧ ملیۆن دینار .