ڕووناکی و خوێن مێشوولە ڕادەکێشن؟



لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و شەوانی گەرما ، ژمارەی مێشوولەکان ڕوو لە هەڵکشان دەکەن و زۆرینەمان چەندین ڕێگە بەکاردەهێنین بۆ نەهێشتنی مێشوولە یان دوورخستنەوەی لە خۆمان،  شارەزایان دەڵێن ڕەنگە هەندێک لەو ڕێگایانە لەسەر بنەمای تێڕوانینێکی هەڵە بگیرێتەبەر.

ئایا کوژاندنەوەی گڵۆپەکان یان بۆنکردنی گوێزی هیندی یارمەتی دوورخستنەوەی مێشوولە دەدات؟

هەندێک چارەسەر لە ڕاستیدا کاردەکەن، لە کاتێکدا هەندێکی تر وەک ئەفسانە دەمێننەوە.

مێشوولە خوێنی شیرینی خۆشدەوێت

ئەم زانیاریانە یەکێکە لە ئەفسانە هەرە دیارەکانی ناومان، هێلجی کامپێن پسپۆڕی بواری بایۆلۆجی و مێروو و مێشوولە ئاماژە بە دوو هەڵە دەکات: خوێنی شیرین نییە، هەروەها مێشوولە بە خوێن ڕاناکێشرێت، بەڵکو بۆن مێشوولە ڕادەکێشێت.

کامپین دەشڵێت، مێرووەکان بە تێکەڵەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن ڕادەکێشرێن، ئەویش لەکاتی هەناسە دانەوەماندا دێتە دەرەوە، هاوکات ئەو بۆنانەش کە لە ڕێگەی پێستمانەوە دەردەچن، کە بە “کۆکتێلی بۆن” ناسراوە دەبێتە هۆی ڕاکێشانی مێشوولەکان.

مێشوولە بەرەو ڕووناکی دەجێت

زۆربەی مێشوولەکان بۆ ڕووناکی ناچن، بەڵکو بۆ گەرمی ئەو تیشکە دەچن کە لەو رووناکی و گڵۆپەوە دەردەچێت نەک خودی رووناکیەکە.

چرای سەروو بنەوشەیی (UV) کە بە شێوەیەکی باو بۆ کۆنترۆڵکردنی مێروو بەکاردەهێنرێت، بۆ مێشوولە کاریگەری نییە و نابێتە هۆی لەناوبردنی.

هەندێک بۆن مێشوولە دوور دەخەنەوە

بەشێکی ئەم بۆجوونە ڕاستە: لەکاتێکدا هەندێک مادەی دوورخستنەوە وەک ئەوانەی کە لاڤاندەر یان سیریان تێدایە دەتوانن کاریگەری ڕاستەوخۆ لە دوورخستنەوەیان بکەن.

لیک خورانی پێوەدانی مێشوولە ناهێڵێت

ماتیاس سالک، پزیشکی پێست و هەستیاری ڕوونی دەکاتەوە، ئەم بۆچوونە بەشێکی ڕاستە چۆن؟، کاتێک مێشوولە بە شوێنێکەوە دەدات لە ئەنجامدا دەخورێت، وا باوە هەندێک دەڵێن ئاوی پیدا بکە یان لیکی لێبە خورانەکەی نامێنێت، ئەمە راستە بەڵام نەک بەهۆی لیکەکەوە بەڵکو هۆکاری نەمانی خورانەکە ئەوەیە تۆ شوێنی پیوەدانەکە سارد دەکەیتەوە، واتە کاریگەرییەکە بەهۆی ساردکردنەوەکەیە نەک لیکەکە، بەڵام لیک چارەسەرێکی گشتگیر نییە، بەو پێیەی دەتوانێت بەکتریا بخاتە ناو شوێنی گەستنەکە، بۆیە پزیشکانی هەستیاری پێشنیاری بەکارهێنانی ئاو یان گیا دەرمانی دەکەن بۆ چارەسەری ئەو حاڵەتە.

سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی

وەزارەتی تەندروستی چەند بڕیارێکی بۆ پزیشی ئێشکگر دەرکرد
پێت وەزارەتی تەندروستی چەند بڕیارێکی بۆ پزیشی ئێشکگر دەرکرد
ئەمریکا ژێردەریاییەکی ئەتۆمی و کەشتیگەلێکی فڕۆکەهەڵگری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نارد
دوات ئەمریکا ژێردەریاییەکی ئەتۆمی و کەشتیگەلێکی فڕۆکەهەڵگری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نارد
پەیوەندیدار