ئاگرەکەی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆرۆژیا کۆنتڕۆل کرا



بەرپرسێکی باڵای سەربازی ڕووسیا لە ناوچەکە کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ئاگرەی ڕاگەیاند کە بە وتەی ئەوان لە ئەنجامی هێرشێکی ئۆکرانیاوە کەوتۆتەوە.

یڤگنی پالێتسکی پارێزگاری ناوچەکە ڕایگەیاند، هێرشێکی ئۆکرانیا بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەکە بوەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە یەکێک لەسەکۆکانی ساردکەرەوەی وێستگەکە، کە بە گەورەترین وێستگە دادەنرێت لە ئەوروپا.

هاوکات ڤلادیمێر ڕۆگۆڤ ڕایگەیاند، ئەو ئاگرەی لە تاوەری ساردکەرەوەی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا کەوتەوە بە تەواوی کوژاوەتەوە”.

لەم بارەیەوە کیێڤ و مۆسکۆ یەکتریان بە هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە لە وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا تۆمەتبارکرد کە لە ئێستادا لەژێر دەسەڵاتی مۆسکۆدایە.

هاوکات ئۆکرانیا و ڕووسیا و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایانگەیاند، تا ئێستا هیچ تۆمارێک لە بەرزبوونەوەی ئاستی تیشکی ئەتۆمی یان هیج تیشکدەرەوەیەکیان لە وێستگەکە تۆمار نەکردووە.

ئەمریکا ژێردەریاییەکی ئەتۆمی و کەشتیگەلێکی فڕۆکەهەڵگری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نارد
پێت ئەمریکا ژێردەریاییەکی ئەتۆمی و کەشتیگەلێکی فڕۆکەهەڵگری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نارد
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی ئەزموونی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت
دوات ئەمڕۆ هەڵبژاردنی ئەزموونی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت
پەیوەندیدار