بڕیاروایه ئەمڕۆ دووشەممە، ھەڵبژاردنی ئەزموونی بۆ خولی شهشهمی پهرلهمانی كوردستان له پارێزگەی دهۆك بهڕێوهبچێت.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ههڵبژاردنهكانی عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم کەلوپەلی پێویستى بۆ بنکەکانی ھەڵبژاردن بۆ ھەموو پارێزگەکان ڕەوانەکردووە؛ پێشئەوەی هەڵبژاردنی ئەزموونی بکرێت، ئامێرەکان دەپشکێنرێن، بۆ ئەوەی دڵنیابین ھیچ گرفتێکیان نییە.
هەڵبژاردنە ئەزموونییەکە لە 41 وێستگەی پارێزگەی دهۆک بۆ دەنگدانی گشتی و دوو وێستگەش بۆ دەنگدانی تایبەت ئەنجام دەدرێت و ئامانجیش لێی تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدانە پێشئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێبکات.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ڕۆژی 20ى تشرینی یەکەمی داهاتوو بەڕیوەدەچێت و تێیدا هاوپەیمانی و پارت و کاندیدە سەربەخۆکان ڕکابەریی دەکەن لەسەر 95 کورسی گشتی پەرلەمان کە 32ی لە هەولێر، 36 لە سلێمانی، 24 دهۆک و سێ کورسییەکەی دیکەش لە هەڵەبجە.
پێنج کورسیش بۆ پێکهاتەکان تەرخانکراوە.