رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە سێ وەزیر و پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لەسەر پرسی مووچە و ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێی کوردستان بانگهێشتی لیژنەی دارایی دەکرێن.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاندووە، وەزیرانی دارایی و نەوت و پلاندانان و پارێزگاری بانکی ناوەندی بانگھێشتی لیژنەکەیان کراون و رۆژی سێ شەممە لەسەر پرسی مووچە و خانەنشین و کێشەی پارەی نەختینە، ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم تاوتوێ دەکرێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا دەنگۆی نەبوونی نەختینەی بۆ مووچەی مانگی تەمموز و مانگەکانی تر رەتکردەوە و ئاماژەی بەوەکردبوو، مانگانە حەوت ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار بۆ مووچەخۆران تەرخان دەکرێت.
ئەمڕۆ ٢١ رۆژە وەزارەتی دارایی ھەرێم لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی مەدەنی و سەربازی رەوانەی بەغداد کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچ بڕە پارەیەک بۆ ھەرێم نەنێردراوە.