دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ئێستا كاتی ئەوەیە جیاكاری و وتاری زبر ببنە بەشێك لە رابردوو



سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەڵێت: ئێستا كاتی ئەوەیە دوونیایەكی جیاوازتر نیشان بدرێت و جیاكاری و وتاری زبر ببنە بەشێك لە رابردوو.

فەهمی بورهان، سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەبارەی دۆخی ئێستای كەركوكەوە پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”ئێستا كاتی ئەوەیە دوونیایەكی جیاوازتر نیشان بدرێت و جیاكاری و وتاری زبر ببنە بەشێك لە رابردوو، دەستپێكردنی گفتوگۆی هاوبەشی كوردی لەلایەك و كورد و توركمان و عەرەب لەلایەكی تر سەرەتای كۆتاییهێنان دەبێت بە دیاردەی خۆسەپاندن و فەرامۆشكردنی پێكهاتەكان”.

دەشڵێت:”گەشەپێدان و برایەتی وپێكەوەژیان و پەراوێز نەخستنی هیچ پێكهاتەیەك وەك ئەوەی دژ بە كوردكرا دوای ساڵی 2017 بنەمای هەنگاوەكانی داهاتووبێت و ئیستحقاق و بەركەوتەی هەڵبژاردن نادیدە نەگیرێت، ململانێ حزبی زیانی گەورە لە نەتەوەكەمان دەدات”

لە كۆتایی پەیامەكەیدا دەڵێت:”دوور لە بیری تەسكی حزبایەتی پیرۆزبێت لە كەركوكییەكان، بە ئومێدەوە چاوەڕێن رێبوار تەها پارێزگاری هەمووان بێت و هەمووانیش پشتیوانی بن”

سێ وەزیر لەسەر پرسی مووچە و نەوت و بانگهێشتی لیژنەی دارایی دەکرێن
پێت سێ وەزیر لەسەر پرسی مووچە و نەوت و بانگهێشتی لیژنەی دارایی دەکرێن
قەدەغەی هاوردەکردنی سەوزە بۆ هەرێم دەکرێت
دوات قەدەغەی هاوردەکردنی سەوزە بۆ هەرێم دەکرێت
پەیوەنیدر