قەدەغەی هاوردەکردنی سەوزە بۆ هەرێم دەکرێت



شاندێکی هاوبەشی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و عێراق سەردانی سنووری بازیان و پێنجوێنیان کرد، بە مەبەستی قەدەغەكردنی هاوردەكردنی بەرهەمەكانی سەوزە.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شاندێکی هەرێم و عێراق سەردانی سنووری بازیان و پێنجوێنیان کرد، بەمەبەستی داخستنی مەرزەكانی سەرسنوور لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بۆ قەدەغەكردنی هاوردەكردنی بەرهەمەكانی سەوزە، كە لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان هاتووەتە بەرهەم و تا ناوەڕاستی مانگی (١١) بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، تیمێكی وەزارەت سەردانی كێڵگەی سەوزەی پارێزراو و كێڵگەی كراوەیان کرد لە سنووری هەردوو قەزای پێنجوێن و  بازیان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، گفتۆگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی یەكی ئیداری و جوتیارانی سنوورەكە کرا، بە ئامانجی دڵنیابوونەوە لە هەبوونی بڕی بەرهەمی پێویست بەپێی خواستی دانیشتوانی عێراق لەم وەرزەدا، بۆ ئەوەی پاڵپشت بەو هەوڵ و لێكتێگەیشتنانەی لە نێوان هەردوو وەزارەتی هەرێم و فیدراڵ هاتووەتە ئاراوە ، بڕیاری داخستن و قەدەغەی هاوردەكردنی بەرهەمەكانی سەوزەی هاوینە بە گشتی و بە تایبەتی خەیار و تەماتە و شوتی و كاڵەك بدرێت.

وەزارەتی کشتوکاڵ جەختی لەوەشکردەوە، قەدەغەی هاوردەکردن لە پێناوی پاراستنی جوتیارانی سنوورەكەیە لە زەرەر و هاندانیان بۆ بەردەوامی كشتوكاڵكردن و بەرەو پێشبردنی .

دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ئێستا كاتی ئەوەیە جیاكاری و وتاری زبر ببنە بەشێك لە رابردوو
پێت دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ئێستا كاتی ئەوەیە جیاكاری و وتاری زبر ببنە بەشێك لە رابردوو
“هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل چەند ڕۆژێک دەخایەنێت”
دوات “هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل چەند ڕۆژێک دەخایەنێت”
پەیوەنیدر