“هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل چەند ڕۆژێک دەخایەنێت”



پەرلەمانتارێکی ئێرانی لەبارەی وەڵامی ئێران بۆ ئیسرائیل، لە تۆڵەی تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە لە تاران دەڵێت، “سەرسوڕهێنەر دەبێت و ڕەنگە چەند ڕۆژێک بخایەنێت”.

ئێران ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بەوەی کە لە پشت تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییەوەیە، کە لە کاتی بەشداریکردن لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لە تاران تیرۆر کرا، ئیسرائیل  تا ئێستا بە ڕەتکردنەوە یان دانپێدانان هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی بڵاونەکردووەتەوە.

“ئێران ئینتەرناشناڵ” لە زاری بەخشەیش ئەردەستانی، ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاندووە، “ئێران ئامادەیە بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل، وەڵامدانەوەیەکی لەناکاو دەبێت و ڕەنگە سێ بۆ چوار ڕۆژ بەردەوام بێت”.

ئەو پەرلەمانتارە ئێرانییە باسی لەوەشکرد، ئێران بە دواخستنی هێرشکردنەکە، ئیسرائیلی خستووەتە دۆخێکی قەلەقییەوە کە هەموو کات چاوەڕێ دەکات هێرشی بکرێتەسەر، ئەمەش بەشێکە لە تۆڵەسەندنەوە.

وتیشی، لە هێرشەکەی پێشوودا نزیکەی ٣٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک هەڵدراون و ئەمجارەیان ڕەنگە ژمارەی موشەکەکان بۆ نزیکەی ٦٠٠ مووشەکی سەربازی زیادبکات.

قەدەغەی هاوردەکردنی سەوزە بۆ هەرێم دەکرێت
پێت قەدەغەی هاوردەکردنی سەوزە بۆ هەرێم دەکرێت
كەشێكی فێنك هەرێم دەگرێتەوە
دوات كەشێكی فێنك هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار