قوباد تاڵەبانی: دوای تەواوبوونی وردبینی لیستی مووچە، بەغدا پارە دەنێرێت



جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزەوە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، “کەی وردبینی لە لیستەکە تەواو بوو، بەغدا پارە دەنێرێت”

وێڕای ئەوەی لیستی مووچە بۆ بەغدا نێدراوە، بەڵام ١١ ڕۆژ لە مانگی ئاب تێپەڕیوە و تا ئێستاش مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی تەمموز-یان وەرنەگرتووە.

ئەمڕۆ یەکشممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لەبارەی دواکەوتنی مووچەی مانگی تەممووزەوە ڕایگەیاند، “عێراق سەرقاڵی وردبینییە لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هەر کات وردبینی تەواو بوو، پارەی مووچە بۆ هەرێم دەنێردرێت”.

ئەمەش لە کاتێكدایە، فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان له‌ به‌غدا به‌ میدیاكانی‌ پارتی‌ ڕاگەیاندووە، كێشه‌ی مووچه‌ چاره‌سه‌ر كراوه‌، حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان لیستی مووچه‌ی ناردووه‌ و به‌م نزیكانه‌ مووچه‌ خه‌رج ده‌كرێت.

هاوکات هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە، کە باس لەوە دەکەن وەزارەتی دارایی پارەی کاشی لەبەردەستدا نییە بۆ دابەشکردنی مووچە.

ڕاشیگەیاندووە، دابینکردن و دابەشکردنی مووچە لە کارە لەپێشینەکانی وەزارەتی داراییە و مانگانە بڕی 7 ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار تەرخان دەکرێت بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و هاوکاری دارایی تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی و خەرجییەکانی خوێندکاران.

 

پێنج كەس لەسەر ڕاوی ماسی دەستگیركران
پێت پێنج كەس لەسەر ڕاوی ماسی دەستگیركران
لە بەغداوە زانیاری لەسەر مووچە ڕاگەیەنرا
دوات لە بەغداوە زانیاری لەسەر مووچە ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر