لە بەغداوە زانیاری لەسەر مووچە ڕاگەیەنرا



سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان له‌ به‌غدا ڕایدەگەیەنێت، كێشه‌ی مووچه‌ چاره‌سه‌ر كراوه‌ و به‌م نزیكانه‌ مووچە خه‌رج ده‌كرێت.

لەکاتێکدا 10 ڕۆژ بەسەر مانگی 8ی ساڵی 2024 دا تێپەڕ دەبێت، بەڵام هێشتا حکومەتی عێراق مووچەی مانگی تەمموز (7)ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە و هێشتا دیار نییە کەی پارەی مووچە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات.

فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان له‌ به‌غدا به‌ میدیاكانی‌ پارتی‌ وتووە: “كێشه‌ی مووچه‌ چاره‌سه‌ر كراوه‌”.

وتیشی: “حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان لیستی مووچه‌ی ناردووه‌ و به‌م نزیكانه‌ مووچه‌ خه‌رج ده‌كرێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ (دەنگی كوردی ئەمریكا) ئاشكرای كردووە، هۆکاری دواکەوتنی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و نەناردنی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، لیستی مووچەی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانە.

 

قوباد تاڵەبانی: دوای تەواوبوونی وردبینی لیستی مووچە، بەغدا پارە دەنێرێت
پێت قوباد تاڵەبانی: دوای تەواوبوونی وردبینی لیستی مووچە، بەغدا پارە دەنێرێت
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ڕووداوی هێرشبەری لە بەرلین زیادیکردووە
دوات لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ڕووداوی هێرشبەری لە بەرلین زیادیکردووە
پەیوەنیدر