وەزارەتی کۆچی عێراق: 300 خێزانی شنگال گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان



وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەبارەی گەڕانەوەی 300 خێزانی شنگال بۆ زێدی خۆیان ڕایگەیاند، “هەر خێزانێک چوار ملیۆن دیناری پێ دراوە.”

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هاوکاری دارایی لەلایەن وەزارەتەوە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان تەرخانکراوە و بەسەر 300 خێزانی شنگالدا دابەشکرا، کە بەم دواییە لە کەمپەکانەوە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان، هەر خێزانێک بڕی چوار ملیۆن دیناری وەرگرتووە.

جەختی لەوەشکردەوە، لەسەر ڕاسپاردەکانی ئەنجومەنی وەزیران بەردەوام دەبین لە دابەشکردنی ئەو هاوکارییە داراییەی بۆ ئاوارەکان تەرخانکراوە بەسەر سەرجەم ئەو خێزانانەی کە بەم دواییە گەڕاونەتەوە شنگال.

بەلەمێكی كۆچبەران بە 52 سەرنشینەوە ژێرئاو كەوت
پێت بەلەمێكی كۆچبەران بە 52 سەرنشینەوە ژێرئاو كەوت
بەریتانیا.. ڕێنمایی بۆ پزیشکەکان دەردەکات سەبارەت بە دووگیانی پیاوان!
دوات بەریتانیا.. ڕێنمایی بۆ پزیشکەکان دەردەکات سەبارەت بە دووگیانی پیاوان!
پەیوەندیدار