پزیشكێكی كوردی خەڵكی سلێمانی لە كۆلێژی شاهانەی بەریتانیا بەرزترین بڕوانامەی (دكتۆرا)ی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا.
د. گۆران فریاد، پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزڵدان و پرۆستات، كە خزمەتێکی زۆر بە نەخۆشان کردووە، وەک پزیشکێکی کورد بەرزترین جۆری بڕوانامە (دکتۆرا (FRCS) ) لە کۆلێژی شاهانەی بەریتانی لە بوارەکەی خۆیدا بە دەستهێنا.
ئەم بڕوانامەیە مێژووەکەی ٤٢٥ ساڵە و تایبەتە بە پزیشکانی بەریتانیا و لە هەمان کاتدا بە پزیشکانی نێودەوڵەتی.