ڕوونکردنەوە لەبارەی مریشکی سوور دەدرێت



‎بەرێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری خواردنی گۆستی مریشکی سوور بە شیاو دادەنێت و دەڵێت” ئەگەر لەژێر ڕێنوێنی ڤێتێنەری بێت هیچ مەترسی نییە”.

بەرێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژە بەوەدەکات، بەرهەمهێنانی مریشكی ئاسای و مریشكی سوور بۆ هێلكە یان بۆ گۆشت هاوشێوەی یەكە ئەگەر لەژێر ڕێنوێنی ڤێتێنەری بێت.

ئەوەشخراوەتەروو، هەر مریشكێك ئەگەر ڤاكسینی پێ‌ درا، ئەوە پێویستە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك نەخورێت تا كاریگەری دەرمانەكەی لەسەر نەمێت ئەوكاتە خواردننی ئاساییە”، و دەڵێت “بنەمای زانستی خواردنی گۆشتی مریشك بەندە بە نەبوونی نەخۆشی، ئەو مریشكە بۆ خوارد بێت یان بۆ هێلكە كە چۆن هێلكەكەی دەخورێت بە هەمان شێوە گۆشتەكەشی دەخورێت”.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە، هەرچەندە ئەو مریشكانە بۆ بەرهەمهێنانی هێلكەن و بەهای خۆراكیان لە گۆشتەكە كەم دەبێتەوە، بەڵام خواردنیان بە شێوە زانستییەكە ئەگەر تەندروست بێت هیچ كێشەی نییە.

ئەم ڕوونکردنەوەیەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ لەکاتێکدایە لە ماوەکانی پێشوودا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هۆشداری درا لە بەکارهێنانی مریشکی سوور بۆ خواردن و هاووڵاتیان لە مەترسی خواردنی ئاگادار کرانەوە، ئەمەس مشومڕی زۆری بەدوایخۆیدا هێنا و ئەم روونکردنەوەیەش دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان.

هاووڵاتییان لە کۆمپانیاکانی حەج و عومرە ئاگادار دەکرێنەوە
پێت هاووڵاتییان لە کۆمپانیاکانی حەج و عومرە ئاگادار دەکرێنەوە
ڕاپۆرتی كۆتایی پرۆژەی ماستەرپلانی 2050ی هەولێر ئامادە دەکرێت
دوات ڕاپۆرتی كۆتایی پرۆژەی ماستەرپلانی 2050ی هەولێر ئامادە دەکرێت
پەیوەندیدار